ترامپ : کۆماری ئیسلامی چیتر بوێری ووتنی  "مەرگ بۆ ئەمریکا"ی نییە و بە تووندی بە شوێن دانووستان لەگەڵ ئێمە دایە 

ترامپ : کۆماری ئیسلامی چیتر بوێری ووتنی  "مەرگ بۆ ئەمریکا"ی نییە و بە تووندی بە شوێن دانووستان لەگەڵ ئێمە دایە 
پەیامی کورد   ...   ترامپ : کۆماری ئیسلامی چیتر بوێری ووتنی  "مەرگ بۆ ئەمریکا"ی نییە و بە تووندی بە شوێن دانووستان لەگەڵ ئێمە دایە 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای هێرشە یەكلاكەرەوەكانی ئەمریكا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، لەحنی حکوومەتی ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە و چیتر هیچ درووشمێکی دژە ئەمریکایی بوونی نییە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاری لە ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی ووتی: ئێران شوێنێ کە پێشتر بە خراپترین شێوە لەوێ دا باسی ئەمریکایان دەکرد، وەک "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل"، ئەوان بەڕاستی قسەی زۆر خراپیان دەكرد. بەڵام ئێستا ئیتر خراپ قسە ناکەن.

ناوبراو هەروەها باسی لە خواستی تووندی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ دیدار لەگەڵ ئەمریکا کرد و ووتی : "ڕەنگە تەنانەت لەگەڵیان کۆببینەوە. ئەوان دەیانەوێت کۆببنەوە، و دەبینین کە ئایا دەتوانین شتێک بکەین یان نا. پێم وایە ئەوان زۆر حەزیان لە کۆبوونەوەیە".

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە