سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران : پلانی ئیفلیج کردنی ئیسرائیل مان هەیە

پەیامی کورد ... سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران : پلانی ئیفلیج کردنی ئیسرائیل مان هەیە
عەبدۆلڕەحیم مووسەوی، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ ئیفلیج کردنی ئیسرائیل ئەگەر جارێكی دیكە هێرش بكاتەوە سەر ووڵاتەكەیان، دەشڵێت، "ئامانجی هێرش كردنە سەر ئێران، لەناوبردنی دەسەڵاتی ووڵاتەكە بو لە ماوەی 48 کاتژمێر تا هەفتەیەک".
عەبدۆلڕەحیم مووسەوی، شەممە لە ڕاگەێندراوێكدا كە بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندوە، "پلانێکمان داڕشتوە بۆ ئەوەی دوژمن بەدبەخت و ئیفلیج بکەین، لەسەر بنەمای فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران".
ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر ئێران، دەبینن چی دەکەین و لەو حاڵەتەشدا ڕەنگە ئەمریکا نەتوانێت بێنیامن ناتانیاهوو ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕزگار بکات، لەكاتێكدا ئەوا 15 ساڵە پلان بۆ ئەو شەڕە دادەنێت كە بەسەرمان دا سەپاندویانە".
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی لەوەشكرد، دوژمنان دزەپێکەر و سیخوڕیان لە ناوخۆی ئێران دا ڕێکخست و ڕاهێنانیان پێدەکرد، هەروەها پلانێکی باشیان ئامادە کرد، بەڵام سەبارەت بە ڕێبەری باڵا، گەل و توانای شەڕی هێزە چەکدارەکانی ووڵاتەکەمان حیساباتی هەڵەیان کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، پرسی چەكی ئەتۆمی بیانویەک بو بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران و لەناوبردنی ڕژێمی ووڵاتەكە لە ماوەی 48 کاتژمێر تا هەفتەیەک، و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئیسلامی، بەڵام گەلی ئێران سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




