تێبینی (پەیەدە) لەسەر سەردانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد بۆ دیمەشق

تێبینی (پەیەدە) لەسەر سەردانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد بۆ دیمەشق


پەیاما کورد- حەسەکە
پروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، بانگهێشتی حکومەتی ئینتقالی سوریای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، بە جیا و بەبێ بانگهێشتکردنی شاندی هاوبەشی کورد کە لە کۆنفرانسی یەکگرتوویی کوردەوە بە "هەوڵدانێک بۆ دابەشکردنی کورد" زانی. 
دوێنێ یەکشەممە، پ. یوسف لە کۆبوونەوەی فراوانکراوی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مسد) وتی: بانگهێشتی حکومەتی دیمەشق بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی کورد بە لایەنگری لایەنێک بەسەر حزبەکەی تردا. 
هاوسەرۆکی پەیەدە گوتیشی: "ئێمە سەرمان سوڕما لە بانگهێشتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد بۆ دیمەشق، لەکاتێکدا ماوەیەک چاوەڕێی ئەوە بووین بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ شاندی هاوبەشی کورد وەربگرین، بەو پێیەی نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکات". 
یوسف ڕوونیشی کردەوە کە کۆنفرانسی یەکگرتوویی کورد لە سووریا کە لە مانگی نیسانی ڕابردوو بەڕێوەچوو، نوێنەرایەتی تەواوی بزووتنەوەی کورد دەکات. 
ئاماژەی به وەشدا که "پاڵبەستیی حکوومه تی سووریا له لایەنێک بەڕامبەڕ لایەکی دیکه ، ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دیمەشقه له دابه شکردنی گەلی کورد و لاوازکردنی هێزە کوردییەکان به مامەڵه کردن له گەڵ هەڕ لایەنێک بهجیا نەک له گەڵ کورد وه ک هێزێکی یەکگرتوو". ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر سەردانێکی تاکلایەنەی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکسە) بۆ دیمەشق هەنگاوێکی هەڵەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا شاندی هاوبەشی کورد هیچ بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق وەرنەگرتووە.
پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد ڕایگەیاند، بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان لە حکومەتی سوریا لە دیمەشق وەرگرتووە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆککۆماری سوریا.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە