خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران پێنشنیازەکەی ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی بە دژی درووشمی ووڵاتەكەی ناوبرد

پەیامی کورد ... خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران پێنشنیازەکەی ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی بە دژی درووشمی ووڵاتەكەی ناوبرد
چوارشەممە، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، سیستەمی سیاسی ئێمە گەشەی کردووە و هێزی پەیداکردووە، ئەمەش دەرئەنجامی شۆڕشێکی گەورەیە.
هەروەها سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ووڵاتەکەی ووتی: “پێشنیازەکەی ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی لە 100% دژی درووشمی "ئێمە دەتوانین"ـە.
هەروەها جەختیشی کردەوە، سەربەخۆیی نیشتمانی بەو مانایە دێت کە ووڵاتەکەمان چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و سووری ئەمریکا و هاوشێوەکانی نەکات.
ڕوونیشی کردەوە، مقاوەمە واتە چۆک دانەنان بۆ ئیرادەی زلهێزەکان، ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە شتێک هەبێت، یان شتێک بەپێویست بزانێت یان شتێک قەدەغە بکات، دەبێت بەپێی بیروباوەڕی خۆی مامەڵە بکات و کڕنوش بۆ ئیرادەی دوژمن نەبات، بنەمایەکی دیکەی سەربەخۆیی نەتەوەیی بریتییە لەوەی دەسەڵاتی بەرگری ووڵات بەرزبکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو، کارۆلین لاویت ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە پێشنیارێکی "وورد و قبووڵکراو" لە لایەن ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکاوە پێشکەشی ڕێژیمی ئێران کراوە و هۆشداری دا لەوەی کە ئەگەر تاران ئەو پێشنیارە ڕەت بکاتەوە، ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەی جیددی و خێرا دەبێتەوە.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ئێران خۆی بۆ ووڵامی نەرێنی پێشنیارەكەی ئەمریکا ئامادە دەکات.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




