دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ئاگۆست دا

دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ئاگۆست دا
پەیامی کورد   ...   دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ئاگۆست دا

بە پێی داتاکانی كۆمپانیای ئیتلاعاتی کپلر، هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی ئاگۆست دا دابەزینی بەخۆوە بینیوە. لە ٢٨ ڕۆژی یەکەمی مانگی ئاگۆست دا تێکڕای هەناردەکردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٣٤ هەزار بەرمیل بووە، لە کاتێکدا لە مانگی جووڵای یەک ملیۆن و ٦٢ هەزار بەرمیل بووە.

بەڵام تێکڕای سێ مانگی هەناردە لە مانگی مەی تا جووڵای بە یەک ملیۆن و ٦٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت کە کەمێک کەمترە لە تێکڕای یەک ملیۆن و ٦٦ هەزار بەرمیل لە مانگی فێبریوەری تا ئەیپریل ە ، بەڵام هێشتا زیاتر لە تێکڕای ساڵانەی پێشوو کە یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێک دا بوو.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە