حەوت سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون

حەوت سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون

پەیامی کورد -      بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی کۆنی سوری لەسەر چیای شیخ ، حەوت سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.

سوپای ئیسرائیل لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە لوتکەی چیای شیخ لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات جێگیر بوون.

 

میدیاکانی ئیسرائیل پێشتر بڵاویانکردبووەوە، تا بەروپێشچوونی زیاتر نەبێت، سوپا چیای شێخی سوریا بەجێناهێڵێت. دوو پێگەی سوپای ئیسرائیل لەسەر لوتکەی شاخەکە دامەزراون کە یەکێکیان لە سەربازگەیەکی چۆڵکراوی سورییە.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە