سووریا، ئوردن، ئەمریکا نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سۆوەیدە و بەهێزکردنی سەقامگیری لە باشووری سووریا یان پەسەند کرد

پەیامی کورد ... سووریا، ئوردن، ئەمریکا نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سۆوەیدە و بەهێزکردنی سەقامگیری لە باشووری سووریا یان پەسەند کرد
▫️ سووریا و ئوردن و ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سۆوەیدە لەسەر بنەمای یەکگرتوویی خاکی سووریا و هاووڵاتی بوونی یەکسان بۆ هەموو سوورییەکان ڕێککەوتن.
▫️ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە دیمەشق دانووستانەکانی پێشووی عەممان ی تەواو کرد و دەقێکی پەسەندکرا کە گەرەنتی سەقامگیری باشووری سووریا و گەڕانەوەی پارێزگاکە بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکات.
▫️ بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە ڕێککەوتنەکەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە سۆوەیدە بەشێکی دانەبڕاوە لە سووریا و چارەسەرەکەی پێویستی بە هەنگاوی پلە پلە بۆ درووستکردنی متمانە و یەک خستنی تەواوەتی پارێزگاکە هەیە.
▫️ ئۆردن و ئەمریکا پێشوازییان لە کردەوەکانی حکوومەتی سووریا کرد و بەڵێنیان دا کە لە نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان و یارمەتییەکان و ئاوەدان کردنەوەدا پشتیوانی لێبکەن.
▫️ نەخشەڕێگاکە بریتی بوو لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی سۆوەیدە و لێپرسینەوە لە کەسانی پەیوەندیدار و پێشکەش کردنی هاوکاری و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان و کشانەوەی چەکدارە مەدەنییەکان.
▫️ هەروەها پلانەکە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی خاچی سوور بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و ئاوەدانکردنەوەی گوندە زیان لێکەوتووەکان و تاوانبارکردنی قسەی ڕقاوی و پێش خستنی ئاشتەوایی نیشتمانی لەخۆدەگرێت.
▫️ هەنگاوەکانی ڕاگواستن بریتین لە دامەزراندنی هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی، چالاک کردنی دامەزراوە کارگێڕییەکان، پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگا، و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
▫️ ئەمریکا لەگەڵ سووریا کاردەکات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر باشووری سووریا، هاوکات میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگاکە دادەمەزرێت.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




