سێناتۆرێكی ئەمریکی خوازیاری ئەوپەری فشارەكان لە دژی ئێران دەبێت

پەیامی کورد ... سێناتۆرێكی ئەمریکی خوازیاری ئەوپەری فشارەكان لە دژی ئێران دەبێت
جیم ڕیش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە زیادبوونی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن ئێران ەوە، ڕەخنەی لە ووڵاتانی ئەورووپا گرت و ووتی: فەڕەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا بۆ كەڵك وەرگرتن لە میكانیزمی ماشە، پێویستیان بە چ بەڵگەیەکی دیكەیە؟
ڕیش هەروەها پشتیوانی لە سیاسەتی زۆرترین فشاری ئیدارەی ترامپ لە دژی ئێران کرد و خوازیاری ڕێککەوتنێک بوو کە بەرنامەی پیتاندن لە ئێران دا بە تەواوی ڕابگرێت.





