سەرنجەکانی کرێملین سەبارەت بە پێشکەوتنی دانووستانەکان سەبارەت بە ئۆکراین

سەرنجەکانی کرێملین سەبارەت بە پێشکەوتنی دانووستانەکان سەبارەت بە ئۆکراین
پەیامی کورد   ...   سەرنجەکانی کرێملین سەبارەت بە پێشکەوتنی دانووستانەکان سەبارەت بە ئۆکراین

▫️ دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ووتی : وەستانی دانووستانەکان سەبارەت بە ئۆکراین دیارە.

▫️ پێسکۆڤ زیادی کرد: ڕووسیا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین لە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی یەوە.

▫️ لە هەمان کات دا جەختی لەوە کردەوە کە ئەورووپا نایەوێت گرینگی بە پێویستی چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ململانێکان بدات.

▫️ کرێملین ڕایگەیاند کە ناتۆ ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانی ئۆکراین دەکات.

▫️ پێویستە لووتکەی ئۆکراین ئامادەکارییەکی باشی بۆ بکرێت، بەڵام کیێڤ و ئەورووپا ئامادە نین ئەم ئامادەکارییە ئەنجام بدەن.

▫️ ئەگەری دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بەستوو و دەست بەسەردا گیراوی ڕووسیا بێ ووڵام نامێنێتەوە، مۆسکۆ ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە موڵکەکانی.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە