سەلام لەگەڵ شاندی ئەمەریکا باسی لە میکانیزمەکانی چەسپاندنی وەستانی شەڕ و پاڵپشتیکردنی سوپای کرد
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گراند سێرایل پێشوازی لە ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، مۆرگان ئۆرتاگۆس کرد، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری کاروباری ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، کیس هانیگان.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارەکانی میکانیزمی چاودێریی وەستاندنی دوژمنکارییەکان (CAM) و ڕۆڵی ئەو میکانیزمەی لە قۆناغی ئێستادا کرا. سەلام جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی هەر دانوستانێک جێبەجێکردنی بەیاننامەی وەستاندنی دوژمنایەتییە کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا دەرچووە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی تەواوەتی لە خاکە داگیرکراوەکانی لوبنان، ئەمە جگە لە کارکردن بۆ ئازادکردنی زیندانیانی لوبنان.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی بڕیاری دەوڵەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دامەزراوە شەرعیەکان، جا چ لە باشوور یان باکووری ڕووباری لیتانی، پێویستی بە خێراکردنی پشتیوانی لە سوپای لوبنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەیە بە بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بەو ئەرکە. ڕوونیشیکردەوە، سەقامگیرکردنی باشوور پێویستی بە هەوڵێکی هاوتەریبی نێودەوڵەتیش هەیە، لەوانەش کۆنفرانسێک بۆ بوژانەوەی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە.
لینا ڕەشید - لوبنان
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە