كەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی : تەقینەوەی بەندەری ڕەجایی شار بەشێکی تۆڕی قاچاخچییەتی چەکی حووسییەکانی کردە ئامانج

كەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی : تەقینەوەی بەندەری ڕەجایی شار بەشێکی تۆڕی قاچاخچییەتی چەکی حووسییەکانی کردە ئامانج
پەیامی کورد   ...   كاناڵی “کان”ی ئیسرائیلی : تەقینەوەی بەندەری ڕەجایی شار بەشێکی تۆڕی قاچاخچییەتی چەکی حووسییەکانی کردە ئامانج

كەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەو کانتینرانەی لە بەندەری ڕەجایی شاری ئێران تەقیونەتەوە، بەشێک لە زنجیرەی دابین کردن و قاچاخی چەک بۆ گرووپی تیرۆریستی حووسییەکانی یەمەن بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو کانتینێرانە ئەو ماددانەیان تێدا بووە کە لە درووستکردنی مووشەکی بالیستیکی دا بەکارهێندراون کە مەبەست لێی ناردنی بۆ حووسییەکان بووە.

سوپای پاسداران لەو بەندەرە بۆ گواستنەوەی چەک بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبۆڵڵا و حووسییەکان کەڵکی وەرگرتووە. 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەندەری ڕەجایی لەم دوایی یانەدا باری پێركۆلۆراتی سۆدیۆمی لە چین ەوە هێناوە کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ڕەقی مووشەکی بالیستیك بەكاردێت.

شایانی باسە کە حووسییەکانی یەمەن لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە هێرشی بەرفراوانیان لە دژی کەشتییەکانی دەریای سوور دەستپێکردووە و لە بەرامبەریش دا ئیسرائیل و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنی سەربازییان لە دژی ئەو گرووپە ئەنجامداوە.

ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە