لەتیف ڕەشید و ماکرۆن جەخت لەسەر هەوڵەکان دەکەنەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەڕەنسا

لەتیف ڕەشید و ماکرۆن جەخت لەسەر هەوڵەکان دەکەنەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەڕەنسا
پەیامی کورد   ...   لەتیف ڕەشید و ماکرۆن جەخت لەسەر هەوڵەکان دەکەنەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەڕەنسا

سەرۆک کۆمارانی عێراق و فەڕەنسا لە نیس کۆبوونەوە و جەختیان لە هەوڵەکانیان کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان.
عەبدۆللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێشەممە لە شاری نیس لە فەڕەنسا لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لەتیف ڕەشید سوپاسی ماکرۆنی کرد کە بانگهێشتی ماکرۆنی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئۆقیانووسی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ناوبراو جەختی له هەوڵەکانی عێراق کرده وه بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییه دووقۆڵیه جیاوازەکان لەگەڵ فەڕەنسا بۆ ئاستێکی پێشکەوتووتر و بەهێزکردنی هاوکارییەکان بۆ قازانجی هاوبەش.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بە گرینگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش کرد بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەردوولا باسیان لە بابەتەکانی کارنامەی کۆنفرانسی ئۆقیانوسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاسپاردەکانی کرد کە بەمەبەستی پاراستنی زەریاکان و سەرچاوەکانی ئاو لە پیس بوون و چالاککردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەشوهەوا و گۆڕانی ژینگەیی بڵاودەکرێنەوە.

لە میانەی دیدارەکەدا وێڕای پێداچوونەوە بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لەسەر پێویستی هەوڵی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان و پتەوکردنی دەرفەتەکانی ئاشتی کرایەوە.

ماکرۆن جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و هەوڵە بەردەوامەکانی فەڕەنسا بۆ پتەوکردنیان و فراوانکردنی هاوکاری هاوبەش کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی ووڵاتەکەی کرد بۆ پاڵپشتی کردنی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.

سەرۆکی فەرەنسا ڕۆڵی سەرۆک کۆماری عێراقی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرەنسا بەرز نرخاند و ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراقی لە پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە بەرز نرخاند.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە