ناتانیاهوو : ئێمە نەک تەنها لەگەڵ حەماس، بەڵکوو لەگەڵ میحوەری ڕێژیمی ئێرانیش دا لە شەڕداین

ناتانیاهوو : ئێمە نەک تەنها لەگەڵ حەماس، بەڵکوو لەگەڵ میحوەری ڕێژیمی ئێرانیش دا لە شەڕداین
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : ئێمە نەک تەنها لەگەڵ حەماس، بەڵکوو لەگەڵ میحوەری ڕێژیمی ئێرانیش دا لە شەڕداین

ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل نەک تەنها لەگەڵ حەماس، بەڵکوو لەگەڵ تەواوی "میحوەری ڕێژێمی ئێران" لە شەڕ دایە و حەماس تەنها بەشێک لەم میحوەرەیە. 

ئەو قسانە دوای ئەوە هات کە پێشكەشكارەكە لێی پرسی، ئایا ئەو تۆمەتانەی گوایە شەڕی غەززەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ مانەوەی سیاسی خۆی درێژکردووەتەوە، دەرك دەكات ؟ ناتانیاهوو ئەو تۆمەتانەی بە "خراپكارانە و ناڕاست" ناوبرد و بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی ساڵی ٢٠٠٤ی ئەمریکا لە فەللووجەی عێراق کە نۆ مانگی خایاند، ووتی : "جیهان لەگەڵ سێ هەزار تیرۆریست لە فەللووجە، کە زۆر ئاسانتر لە غەززە بوو، بۆ ماوەی نۆ مانگ شەڕی كرد. ئێمە لە دۆخێكی سەخت تردا خێراتر لە هەموو سوپاکان مامەڵە دەکەین."

ئاماژەی بەوەش کرد كە شەڕی غەززە لەگەڵ چالشی بێ وێنە، لەوانە بابەتی بارمتەكان ڕووبەڕوویە، ئیسرائیل لەم شەڕەدا بەربەستی زۆری لە بەردەمە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە