ناتانیاهوو : گورزی سەخت لە هەریەک لە نوێنەرانی ئێران دەدەین و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەکی بەرگری و هێرشبەری

ناتانیاهوو : گورزی سەخت لە هەریەک لە نوێنەرانی ئێران دەدەین و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەکی بەرگری و هێرشبەری
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : گورزی سەخت لە هەریەک لە نوێنەرانی ئێران دەدەین و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەکی بەرگری و هێرشبەری

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی ئیسرائیل بانگەشەی کرد: گورزی سەخت لە هەریەک لە نوێنەرانی ئێران دەدەین و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەکی بەرگری و هێرشبەری.
ناتانیاهوو بانگەشەی کردووە: بۆ دوژمنەکانمان دووبارەی دەکەمەوە کە باجی قورس دەدەن بۆ هەر کارێکی دوژمنکارانە دژی ئێمە.

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانگەشە کرد: گورزی سەخت لە هەریەک لە نوێنەرانی ئێران دەدەین و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەکی بەرگری و هێرشبەری.
بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبی، ناوبراو زیاتر بانگەشەی کردووە: بۆ دوژمنەکانمان دووبارەی دەکەمەوە کە باجی قورس دەدەن بۆ هەر کارێکی دوژمنکارانە بەرامبەر ئێمە.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل پێشتر بە ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارۆنووت ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندبوو: ئێران و حیزبۆڵڵا دەتوانن ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئامادەباشی دا ڕابگرن و بیروڕای گشتی ئیسرائیل بخەنە ژێر فشاری دەروونی و نیگەرانییەوە.

هەروەها ژمارەیەک لە شرۆڤەکارانی ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دانیان بە بێ کاریگەری سیاسەتی تیرۆریستی تەلئەڤیڤ دا ناوە و ئاماژەیان بەو ناکۆکی و دووبەرەکییە کردووە کە لە دوای تیرۆرکردنی شەهیدان ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس و فوئاد شاکر، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حزبۆڵڵای لوبنان، لەنێوان سەرکردەکانی ئیسرائیل دا درووست بووە.

ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٠١٨، لە کاتێکدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی مەسعوود پزکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران بوو، لەلایەن ڕژیمی ئیسرائیل ەوە تیرۆر کرا و شەهید کرا.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە