هۆشدارییەکی بەپەلەی ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان

هۆشدارییەکی بەپەلەی ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان

 

 

وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "سوپاس لە ئایندەیەکی نزیکدا هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی سەربازیی سەر بە حزبوڵای تیرۆریستی لە سەرانسەری باشووری لوبنان لە وەڵامی هەوڵە قەدەغەکراوەکانی بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا".

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ دانیشتووانی ئەو باڵەخانانەی کە لەسەر نەخشە هاوپێچکراوەکان بە ڕەنگی سوور نیشانە کراون و باڵەخانەکانی تەنیشت ئەم گوندانە دەدەین: مەیس ئەلجەبەل، کفەر تبنیت، دیبین.

 

ئاماژەی بەوەشدا: "ئێوه لەناو باڵەخانەکاندا هەیە کە حزبوڵای تیرۆریستی بەکاردەهێنن. لەپێناو سەلامەتی خۆتان ناچارن دەستبەجێ ئەو باڵەخانەیە و ئەوانەی تەنیشتیان چۆڵ بکەن و لانیکەم دووری 500 مەتر لێیان دوربکەونەوە. "مانەوه لەو ناوچانە جێگای مەترسییە".

 

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە