هۆشداری ئەمنیەتی بە سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر دوای هێرشی ئیسرائیل

هۆشداری ئەمنیەتی بە سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر دوای هێرشی ئیسرائیل
پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئەمنیەتی بە سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر دوای هێرشی ئیسرائیل

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دوای هێرشی ئەم دوایی یەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، ڕێبەرانی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە قەتەر هۆشداری نوێی ئەمنییان پێدراوە. ئەم فەرمانانە بریتین لە کوژاندنەوەی مۆبایلەکانیان، دەرنەچوون لە ماڵەکانیان و کارکردن بە زۆرترین شێوەی نهێنی یانە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "سەرکردەکانی حەماس دوای ئۆپراسیۆنی دەوحە بە شێوەیەکی کاریگەر گەڕاونەتەوە ژیانێکی نهێنی، قەتەر فەرمانی پێ کردوون کە كەمترین دەرکەوتنیان لە شوێنی گشتی هەبێ. ئەم ئاستە لە هۆشدارییە نیشانەی نیگەرانی لە هێرشی دووبارە و لاوازی پێكهاتەی ڕێبەرانی حەماس لە دەرەوەی غەززەیە."

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە