هۆشداری بەپەلەی تێرۆر ئەلئارم : خەڵکی نزیک شوێنە ئەتۆمییەکان پێویستە ناوچەکە بەجێ بهێڵن !

پەیامی کورد ... هۆشداری بەپەلەی تێرۆر ئەلئارم : خەڵکی نزیک شوێنە ئەتۆمییەکان پێویستە ناوچەکە بەجێ بهێڵن !
بە پێی ڕاپۆرتی تێرور ئەلئارم ، لەگەڵ زیادبوونی گرژی و هەڕەشە ئەمنییەکان، بە دانیشتووانی دەورووبەری دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بنکەکانی سوپای پاسداران لە ئێران هۆشداری دراوە کە لە زووترین کات دا ئەو ناوچانە بەجێ بهێڵن.
ئەم هۆشدارییە بەپەلەیە دوابەدوای ئەگەری هێرشی ئامانجدار دەرچووە و داوا لە خەڵک کراوە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بگرنەبەر.
هەر چەندە لە ڕاستیدا دیار نییە ئەم هۆشدارییە جیددییە یان بە شەڕی دەروونی دادەندرێت!؟
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




