هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئاڵۆزییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد ... هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئاڵۆزییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی
بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، ستیڤ ڤیتكاف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، هێشتا لە هەوڵی درووستكردنی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دایە. ئامانج لەم پەیوەندیانە بەدواداچوون بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان هەردوو ووڵاتە.
بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هەوڵانە ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیددی بوونەتەوە. دەست ڕاگەیشتن بە خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ، کە لە ئەگەری کوژران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، زۆر قورسە.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە




