وەزیری بەرگری سەعوودیە بەنهێنی چاوی بە ترامپ کەوت

وەزیری بەرگری سەعوودیە بەنهێنی چاوی بە ترامپ کەوت
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری سەعوودیە بەنهێنی چاوی بە ترامپ کەوت

 کەم کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئێران لە دە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوو لە کۆشکی سپی / بە پێی بانگەشەکانی ئەکسیووس : وەزیری بەرگری سەعوودیە دوای دیدار لەگەڵ ترامپ پەیوەندی بە بەرپرسێکی ئێران ەوە کرد
فۆکس نیووز نووسیویەتی: وەزیری بەرگری سەعوودیە لە گەشتێکی نهێنی دا لەگەڵ ترامپ کۆبووەوە بۆ کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی ئێران، دانووستانەکانی ئاشتی/ڕێککەوتنی غەززە و ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، پێش سەردانەکەی ناتانیاهوو هەفتەی داهاتوو.
بەپێی ڕاپۆرتێک ،هاتووە: چەند سەرچاوەیەک بۆ فۆکس نیووزیان پشتڕاست یان کردووەتەوە کە شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سەعوودیە بە نهێنی گەشتێکی بۆ کۆشکی سپی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی سەرەکی کۆبووەتەوە، لەنێویاندا سەرۆک ترامپ. شازادە خالید – یان کەی بی ئێس – برا بچووکەکەی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سەعوودیە (MBS).

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، کۆبوونەوەکان بریتی بوون لە گفتوگۆ لەسەر کەم کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئێران و گەیشتن بە سەر مێزی دانووستان، کۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە و دانووستان بۆ ئازادکردنی بارمتە ماوەکان (بە زیندوو و مردوو) و هەنگاونان بەرەو ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە کاتێکدا هیچ گرینگییەکی تایبەت بە ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نەدراوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گفتوگۆ هەیە سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە پێویستە بندرێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. وە، بەپێی چەند سەرچاوەیەک، “پێشکەوتن و گەشبینی لە هەموو بەرەکاندا هەبووە.” هەروەها سەعوودیە خەریکی کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنی بەرگری و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادایە.

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک ترامپ کۆدەبێتەوە.

ئاکسیووس هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە وەزیری بەرگری سەعوودیە دوای دیدار لەگەڵ ترامپ پەیوەندی بە بەرپرسێکی ئێرانی یەوە کردووە.

هەروەها کاناڵی فۆکس نیووز بڵاویکردەوە، خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری عەرەبستانی سەعوودی، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمریکا کۆبووەوە و سەرنجی سەرەکی وتووێژەکان لەسەر هەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بووە.

هاوكات ماڵپەڕی ئاکسیووس لە ڕاپۆرتێکی جیادا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە دوای ئەم دیدارە لە واشینتۆن، خالید بن سەلمان لەگەڵ عەبدۆلڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتووەتە گفتوگۆوەوە.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە