ترامپ : پێدەچێت دانووستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنن | پیتاندن دووبارە بە مانای هێرشێکی دیکەی ئەمریکا دێت

ترامپ : پێدەچێت دانووستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنن | پیتاندن دووبارە بە مانای هێرشێکی دیکەی ئەمریکا دێت
پەیامی کورد   ...   ترامپ : پێدەچێت دانووستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنن | پیتاندن دووبارە بە مانای هێرشێکی دیکەی ئەمریکا دێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانەکانی دا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی، بە ڕوونی هۆشداری دا: “ئەگەر ڕێژیمی ئێران بیەوێت بەرنامەی پیتاندنی خۆی دەست پێ بکاتەوە، ڕووبەڕووی ووڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی ئەمریکا دەبێتەوە”.

ترامپ لە چاوپێکەوتنێک دا سەبارەت بە داهاتووی دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: “دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران بە تەواوی لەناوچوون و ئەگەر بیانەوێت لە شوێنێکی دیکە دەست بە پیتاندن بکەنەوە، ئەمریکا ڕێگە بەو کارە نادات”.

ئاماژەی بەوەش کرد: "تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان پارچە پارچە بووە، ئەگەر سەرلەنوێ دەست پێبکەنەوە، تەنها دەبێت لە شوێنێکی تر بێت. بەڵام ئەگەر وا بکەن ئەوا تووشی کێشە دەبن."

ترامپ دانووستانەکانی داهاتووی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ناسەركەوتوو زانی و و: ئەوان دەیانەوێت لەگەڵم کۆببنەوە، بەڵام ئەگەر هێشتا مەرجەکانی ئێمە قبووڵ نەکەن، ئەو کۆبوونەوەیە زۆر سەرکەوتوو نابێت.
 

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە