پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ و پووتین سەبارەت بە بابەتەكانی ئێران/ هۆشداری بە تاران بۆ بڕیارێکی خێرا

پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ و پووتین سەبارەت بە بابەتەكانی ئێران/ هۆشداری بە تاران بۆ بڕیارێکی خێرا
پەیامی کورد   ...   پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ و پووتین سەبارەت بە بابەتەكانی ئێران/ هۆشداری بە تاران بۆ بڕیارێکی خێرا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، پرسی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاوتوێکردووە.

به ووتەی ترامپ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەخت لەسەر پێویستی بڕیارێكی خێرا لە لایەن تاران سەبارەت بە پێشنیارەكەی ئەمریكا كراوەتەوە و هۆشداری دا که دەرفەتی ئێران بۆ ووڵامدانەوه تەواو دەبێت.

ترامپ لەم پەیامەدا ڕایگەیاند کە هەردوولا لەسەر ڕێگری لە دەستکەوتنی كۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هەمان بۆچوونیان هەبووە.

هەروەها زیادی کرد : پووتین ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە دانووستانەکانی پەیوەندیدار بە ئێران ڕاگەیاندووە و پێی وایە دەتوانێ لە خێراکردنی گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی هاوكار بێت. 

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕەخنەی لە پرۆسەی خاوی بڕیاردانی ئێران گرت و خوازیاری ووڵامێکی ڕوون و خێرا لە تاران بوو.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە