کۆشکی سپی : "پێشنیارێكی نەگۆڕ بە ئێران کراوە؛ پیتاندنی یۆرانیۆم قەدەغەیە"

کۆشکی سپی : "پێشنیارێكی نەگۆڕ بە ئێران کراوە؛ پیتاندنی یۆرانیۆم قەدەغەیە"
پەیامی کورد   ...   کۆشکی سپی : "پێشنیارێكی نەگۆڕ بە ئێران کراوە؛ پیتاندنی یۆرانیۆم قەدەغەیە"

کارۆلین لویت، ووتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بە ڕوونی ڕاگەیاندووە. ترامپ شەوی ڕابردوو جەختی لەوە کردەوە لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک، ڕێگای پیتاندنی یۆرانیۆم بە کۆماری ئیسلامی نادرێت.

لویت زیادی کرد: ستیڤ ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا پێشنیارێكی “وورد و جێگای قبووڵ کردنی" پێشکەش بە ئێران کردووە و کۆشکی سپی هیوادارە تاران ئەو پێشنیارە قبووڵ بکات. 

ووتەبێژی کۆشکی سپی هۆشداری دا لەوەی ئەگەر قبووڵی نەکات، “ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەی جیددی دەبێتەوە، وەک ئەوەی پێشتر سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە”.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە