ناتانیاهوو : ئیسرائیل بۆ لێدانی گورزێکی "زۆر سەخت" لە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە

Dîroka Belavkirin :
ناتانیاهوو : ئیسرائیل بۆ لێدانی گورزێکی "زۆر سەخت" لە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە
  • ناتانیاهوو : ئیسرائیل بۆ لێدانی گورزێکی "زۆر سەخت" لە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بە پشت بەستن بە وتەی چەند ئامادەبوویەکی کۆبوونەوەی لێژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگری ئەو ووڵاتە بڵاویکردەوە، بێنیامین ناتانیاهوو لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بۆ لێدانی گورزێکی "زۆر سەخت" لە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری بڕیاری کۆتایی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران نییە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان تەلئەڤیڤ و واشینتۆن بە شێوەیەكی نزیك و بەردەوام درێژەی هەیە.