بەڕێوبەری پۆلیس : بانگەشە به‌ ئارامی بەڕێوەچوو و بۆ سبه‌یش هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە

Dîroka Belavkirin :
بەڕێوبەری پۆلیس : بانگەشە به‌ ئارامی بەڕێوەچوو و بۆ سبه‌یش هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە
پەیامی کورد   ...   بەڕێوبەری پۆلیس : بانگەشە به‌ ئارامی بەڕێوەچوو و بۆ سبه‌یش هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عەمید کامل بەرزنجی)، ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە.

عەمید (کامل بەرزنجی) بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت دا، ڕاگەیاند، سەرجەم تیمەکانمان لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە.

عەمید (کامل بەرزنجی) پەیوەست بە ئامادەکاری هێزە ئەمنییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنیش ووتی ، هێزە ئەمنییەکانمان لە پۆلیس و تێکڕای هێزە ئەمنییەکانی تر، بە یەک تیم کار دەکەین و خۆشبەختانەش بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام دا بەڕێوە چوو.