پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه پێده‌گات
یه‌كشه‌ممه 2025/11/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت.
له نامه‌كه‌یدا ڕۆبیۆ ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆری نێوان عێراق و توركیا بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا، ڕۆبیۆ پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ئاسان كردنى گفتوگۆى نێوان توركیا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریدا له سووریا، ده‌رده‌بڕێت.
ڕۆبیۆ هاوبه‌شی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مایه‌كى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردایه‌تى و هاوبه‌شی بونیاتنهرانهتان، گیانى به‌رپرسیاریه‌تى و دانایى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاریكارى.
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌یمانی به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و یه‌كڕیزی دا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاوكاری ئابووری نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان به‌هێز ده‌كات.