دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ : مەلا مەزهەر دەدەینە دادگا بێڕێزی بە ئافرەتان کردووە

Dîroka Belavkirin :
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ : مەلا مەزهەر دەدەینە دادگا بێڕێزی بە ئافرەتان کردووە
پەیامی کورد    ...   دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ : مەلا مەزهەر دەدەینە دادگا بێڕێزی بە ئافرەتان کردووە

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدوانی مەلا مەزهەر تاهیر بەرامبەر بێڕێزیکردن بە ئافرەتان
​بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی (مەلا مەزهەر تاهیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات. ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنها لە ماڵەوەیە.
ئەو ووتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینی یەکانە، وپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە؛ بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجووڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی ووتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی ١٤ی دستوری عێراقە کەئەم ماددەیە بەڕوونی باس لە ئەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لەبەینی ژن و پیاو. 
جگە لەوەش هیوادارین وەزارەتی ئەوقاف و یەکیتی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.
​بەتوندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین، بە ڕێزەوەش ڕۆڵی ژنان سەیر دەکەین و بەرز دەنرخێنین.
​دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
١٢ / ١ / ٢٠٢٦