پەیامی کورد ... هەسەدە راگەێندراوەکانی حکوومەتی سووریا رەت دەکاتەوە و هۆشداری دەدات
هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەدواداچونیان بۆ لێدوانە چەواشەكارییەكانی وەزارەتی بەرگری حكوومەتی دیمەشق كردووە سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لە دەورووبەری مەسكەنە و دێرحافر، بۆیە جەخت دەكەنەوە كە هیچ جمووجوڵ و كۆكردنەوەیەكی هێزیان لەو ناوچانە نییە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو جووڵە سەربازییانەی لە ئێستادا لە ناوچەكە هەن، پەیوەندییان بە خودی هێزەكانی حكوومەتی دیمەشق ەوە هەیە.
راگەێندراوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دووبارهكردنهوهی ئهم بانگەشانە لەلایەن وەزارەتی بەرگری سووریاوە بۆ جاری دووەم، هەوڵێکە بۆ درووستكردنی گرژی و دۆزینەوەی بیانوو بۆ تووندوتیژی، بۆیە لایەنەكانی پشت ئەم هەوڵانە بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر لێكەوتەیەكی نەخوازراو.
لە كۆتایی دا هەسەدە هۆشداری داوە لە بەردەوام بوون لەم سیاسەتە و جەختی كردووەتەوە، ئەوان پابەندن بە بژاردەی هێوركردنەوە، لەگەڵ ئەوەش دا مافی رەوای خۆیانە هەموو ڕێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ بەرگری كردن لە ناوچەكە و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی.