پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى فینله‌ندا كرد
یه‌كشه‌ممه 2025/11/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانتی بۆتکۆنێن، باڵیۆزى نوێى فینله‌ندا له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى فینله‌نداى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى بۆتکۆنێن، هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فینله‌ندا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى نوێى فینله‌ندا، خۆشحاڵی خۆى به ده‌ست به‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له عێراق نیشان دا و جه‌ختى له ئاماده‌یى و خواستى فینله‌ندا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.