پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە زاڵمای خەلیلزاد کرد
ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە زاڵمای خەلیل زاد دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكە دا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.