سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ووزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ووزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ووزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە

چوارشەممە 2/4، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری ووزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە بە گرینگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری ووزە و ژێرخانی ئیماراتی ، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.