سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى ده‌زگاى روانگه‌ ده‌كات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى ده‌زگاى روانگه‌ ده‌كات
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى ده‌زگاى روانگه‌ ده‌كات

سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٥/١٢/٩ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ تیمی ده‌زگاى روانگه كرد.

له‌ دیدارێكدا پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى كار و چالاكییه‌كانى ده‌زگاى روانگه‌ و پلان و به‌رنامه‌كانیان بۆ داهاتوو، خرایه‌ ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ باس له‌و بوارانه‌ كرا كه‌ تیایدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ك بواره‌كانى خێرخوازى، یارمەتیدانی لێقەوماوان، تواناسازی گه‌نجان، توێژینەوه‌، خوێندن و په‌روه‌رده‌، كولتوور، دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار، ژینگه‌پارێزى، ته‌ندرووستى و چه‌ندین بوارى تر له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى؛ ستایشى كار و خزمه‌ته‌كانى ده‌زگاى روانگه‌ى كرد، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى پشتگیركردن و پێگه‌یاندنى گه‌نجان و هاوكاریكردنى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و بره‌ودان به‌ تواناسازی لاوان. هەروەها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى كار و پڕۆژه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیانه‌وه‌ تیمی ده‌زگاى روانگه‌، سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتگیرى و هاندانى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ كار و چالاكییه‌كانیان و خزمه‌تكردن به‌ گه‌نجان و كارە خێرخوازییەكان ده‌ربڕى و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك بەردەوام دەبن له‌ خزمه‌تكردن له‌ بواره‌ جیاوازەكان.