پەیامی کورد ... فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکا کرد
فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ڕاوێژکارانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ستێفانی باگلی پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک بەرپرسی نووسینگەی ھاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندێکی یاوەریان کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ڕاوێژکارانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەمەش ھەردوولا جەختیان کردەوە لە زیاتر بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان و کاری پێکەوەیی.
