هۆشداری سوپای ئیسرائیل لەمەڕ بەرهەمهێنانەوەی بەرفراوانی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
هۆشداری سوپای ئیسرائیل لەمەڕ بەرهەمهێنانەوەی بەرفراوانی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێران ەوە
پەیامی کورد    ...   هۆشداری سوپای ئیسرائیل لەمەڕ بەرهەمهێنانەوەی بەرفراوانی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێران ەوە

لە ڕاپۆرتێکی نوێی بەرپرسێکی نیزامی ئیسرائیل دا هاتووە کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان و زیانەکان دوای شەری ١٢ڕۆژە، دووبارە سازکردنەوەی مووشەکی بالستیکی بە خێرایی دەست پێ کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وای نێت، بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیل لە دانیشتنێکی نهێنی کۆمیتەی دەرەوە و بەرگری کنێست ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بە خێرایی خەریکی نوێکردنەوەی جبەخانە مووشەکییەکانییەتی کە لە شەڕی مانگەکانی پێشوودا زەرەری زۆریان پێ گەیشتبوو.

ئەم بەرپرسە جەختی کردووەتەوە کە ڕێژیمی تاران بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی کۆن و دوای تێکشکانی کەرەستە پێشکەوتووەکانی، سووڕی بەرهەمهێنانی بە بێ ڕاگرتن درێژە پێ دەدات و دەیهەوی لە ئەگەری هەر شەرێکدا هاوکات سەدان مووشەک بە یەکەوە بهاوێت.

گەڕانەوەی ڕێژیم بۆ مانۆڕە مووشەکییەکانی لەوانە مانۆڕی ئەم دوایی یانەی سوپای پاسداران لە کەنداو و دەریای عەمان، نیشانەیەکی دیکە لە ڕوانگەی هێرشبەرانەی ڕێژیمە.