پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نووری مالکی کرد
شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق درا.