پەیامی کورد- قامیشلۆ... شاندێکی "ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی" لە ڕێگادایە بەرەو دیمەشق
مەهاباد تزیانی، بەرپرسی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە دیمەشق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی ئەمڕۆ دەگاتە دیمەشق".
تزیانی ئاماژەی بەوەش کرد، شاندەکەی ئەنجومەن پێکهاتووە لە هەر یەکە لە: محەمەد ئیسماعیل، سلێمان ئۆسۆ، فەسڵە یووسف، فەیسەڵ یووسف و نیعمەت داوود.
وتیشی: "شاندەکە هێشتا نەگەیشتووەتە دیمەشق و لە ڕێگادان".
بەرپرسی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە دیمەشق ڕوونی کردەوە: "هێشتا دیار نییە شاندەکەی ئەنجومەنی کوردی لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە".