پەیامی کورد ... فازڵ میرانی بۆ یەکyتی ئافرەتانی کوردستان : ئومێدەوارم وەک هەمیشە پێشەنگ بن
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٧٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم کادیر و ئەندامانی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان كرد.
دهقی پهیامهكهی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی:
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی (٧٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
یەکیتی ئافرەتان کە بەرهەمی بیری نەتەوەیی و تێڕوانینی بارزانی یە، مێژووییەکی پڕ لە شانازی هەیە لە هاوکارییکردنی شۆڕش و پێگەیاندنی ژنی کورد. ئێوە لە شاخ و لە شار، هەمیشە نموونەی باڵای قوربانیدان و کۆڵ نەدان بوون.
ئومێدەوارم وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە خەباتی مەدەنی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و داکۆکی کردن لە مافە ڕەواکانی ئافرەتان. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانتان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ سەرخستنی بەرنامەکانتان دووپات دەکەینەوە.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٥/١٢/١١