وەزارەتی کشتوکاڵ : ئاوی بەندئاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی کشتوکاڵ : ئاوی بەندئاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی کشتوکاڵ : ئاوی بەندئاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەندئاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە هەردوو بەندئاوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە (خەزن کراوە). لەو ڕێژەیەدا ئاستی ئاوی بەندئاوی دەربەندیخان 1.5مەتر (مەتر و نیوێک) و بەندئاوی دوکان 70سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

سەبارەت بە بەنداو و پۆندە بچووکەکان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان سەرجەمیان پڕبوون. هاوکات لە سنووری پارێزگای هەولێر یەک بەندئاو سەرڕێژی کردووە و ئەوانی دیکەش بڕێکی باش ئاویان تێدا گلدراوەتەوە، لە سنووری دهۆکیش ئاستی ئاوی بەندئاوەکان زیادیان کردووە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش داوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت بڕی ئاوی هاتوو بۆ ناو بەندئاوە گەورەکان زیاتر بەرز ببێتەوە."