لەشكركێشی ناسەرکەوتووی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام لە بەرابەر ئیرادەی پۆڵائینی خەڵك

Dîroka Belavkirin :
لەشكركێشی ناسەرکەوتووی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام لە بەرابەر ئیرادەی پۆڵائینی خەڵك
  • لەشكركێشی ناسەرکەوتووی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام لە بەرابەر ئیرادەی پۆڵائینی خەڵك

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ترسی ڕاپەڕینی بوێرانەی خەڵکی ئیلام، جارێکی دیکە دەستی بە لەشكركێشی بۆ ئەم پارێزگایە كردووە. بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیی یانەی کە لە هاووڵاتییانەوە بڵاو کرانەتەوە ، نیشان دەدەن کە بەکرێگیراو و چەکدارە سەركوتكارەکانی  ڕێژیمی ئێران ، لەم دوایی یانەدا، لە فلکەی پیشەسازی ئیلام دا بە گەورەیی یەوە جێگیر كراون؛ کردارێک کە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی شکست خواردووی چەند ڕۆژی ڕابردووەیە.

ئەم لەشكركێشییانە، وەک هێرشی پێشتر بۆ سەر مەلەکشاهی، ئاودانان و ناوچەکانی دیکەی ئیلام، هیچ دەستکەوتێکیان بۆ ڕێژیمی قەیرانئاوی نەهێناوە و نایهێنن. خەڵکی ئیلام بە ئیرادەیەکی پتەو و ئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانەوە دژی سەرکوت وەستاون. ڕژیم کە ترسی لە تەشەنەکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دایە ، تەنیا بە ناردنی بەکرێگیراوەکان و بڕینی ئینتەرنێت بێ دەسەڵاتی خۆی زیاتر دەردەخات.