پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ جەعفەر حەسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە
سێشەممە، 03ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدۆڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی ووڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدۆڵڵا دووپات کردەوە