پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و باڵیۆزی فینلاند جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
یەکشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد .
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی.
باڵیۆزی فینلاند ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.