پەیامی کورد ... ناسنامەی دوو گیان بەخت كردووی دیکەی ناڕەزایەتییەكانی بەفرانبار ئاشکرا دەکرێت
ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۸ی بەفرانباری ۱٤۰٤، لاوێکی کورد، بەناوی "یەزدان ڕەوایی"، خەڵکی هەرسین، سەربە پارێزگای کرماشان، لە كاتی ناڕەزاییەکان لە شاری شەهریار سەر بە پارێزگای تاران، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی لەدەست دا.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۸ی بەفرانباری ۱٤۰٤، هاووڵاتییەکی دیکە، بە ناوی "کیانووش شیرینبەیات"، خەڵکی سەحنە، سەربە پارێزگای کرماشان، لە كاتی ناڕەزاییەکان لە شارستانی کەرەج، سەربە پارێزگای تاران، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی لەدەست دا.