پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك ماكرۆن دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
شه‌ممە 2026/1/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی له ئێمانۆئێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت. تیایدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد و به‌تایبه‌تى تیشكیان خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى سووریا.
هه‌ردوولا نیگه‌رانی قووڵیان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووریا ده‌ربڕى و داوایان كرد هه‌موو لایه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە. هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ ده‌ست به‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێ كردنى ڕێككه‌وتنى ١٠ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووریا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل كرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن ستایشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى کرد بۆ میانگیرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارام كردنه‌وه‌ى دۆخى سووریا و ڕێگه‌گرتن له ئاڵۆزی زیاتر.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووریادا جێگیر بكرێن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگیری سه‌رۆك ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەدا، دەربڕی.