ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان کە دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن، تەنانەت لەڕێگەی ووشکانیشەوە
باڵیۆزخانەی مەجازی ئەمریکا لە ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا کە دۆخی ئێران بە خێرایی بەرەو خراپی دەچێت و ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ووڵاتدا تووندتر بوون و داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کرد دەست بەجێ ئێران بەجێبهێڵن و تەنانەت ئەگەر بتوانن بە ووشکانی گەشت بکەن بۆ ئەرمینیا یان تورکیا.
لە ڕاگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە : ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ئێران زیاتر کراون، ئینتەرنێت گیراوە و ڕێگاوبانەکان داخراون، هەروەها پەککەوتنی گواستنەوەی گشتی بەردەوامە، هێڵە ئاسمانییەکان بەردەوامن لە سنووردارکردن یان هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران و لە ئێران ەوە، هەروەها چەند کۆمپانیایەکیش تا ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕ خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگرتووە.
باڵوێزخانەی مەجازی ئەمریکا لە ئێران جەختی لەوە کردەوە کە دوو هاووڵاتی ئەمریکی – ئێرانی دەبێ بە پاسپۆرتی ئێرانی ئێران بەجێ بهێڵن، بەو پێیەی کۆماری ئیسلامی دوو هاووڵاتی ئەمریکی – ئێرانی تەنیا بە هاووڵاتی ئێرانی دەزانێت.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: هاووڵاتیانی ئەمریکا لە ئێران ڕووبەڕووی مەترسی جیددی دەبنەوە بۆ لێپرسینەوە و دەست بەسەرکردن و زیندانی کردن. پیشاندانی پاسپۆرتی ئەمریکا یان هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دەتوانێ بەس بێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ دەست بەسەرکردنی هەر کەسێک.