ووتەبێژی حکوومەت : قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات ... داوای حەوت مووچە فەوتاوەکە دەکەین

Dîroka Belavkirin :
ووتەبێژی حکوومەت : قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات ... داوای حەوت مووچە فەوتاوەکە دەکەین
پەیامی کورد    ...   ووتەبێژی حکوومەت : قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات ... داوای حەوت مووچە فەوتاوەکە دەکەین

ووتەبێژی حکوومەت ڕایدەگەێنێت، لە سێ ساڵی ڕابردوودا حەوت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خوراوە و دەست بەرداریان نابن. دەشڵێت، "پشکی هەرێم لە بوودجەی فیدراڵی 14%ـە."

چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کۆبووەوە و دوو تەوەری تاوتوێ کرد، بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و ڕێککەوتنی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم. 

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، پێشەوا هەورامانی، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ووڵامی ژمارەیەک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. 

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن و هەر کاتێک پێکهێندرا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی بوودجە گفتوگۆی لەگەڵ دەکات. ووتیشی، "ئێمە جارێکی دیکە پرسی مووچە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ ناکەین. ئێمە باسی بوودجە دەکەین."

بە ووتەی هەورامانی، بەپێی ژمارەی دانیشتووان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی فیدراڵی عێراق، 14%ـە، بەڵام "تاوەکوو ئێستا ئەوەی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دراوە، زۆر زۆر کەمتر بووە لە مافی یاسایی و دەستووری خۆی. لەوانەیە پرسیار بکەن بڵێن دوو مووچە، نەخێر ئێمە دوو مووچەمان لێ نەچووە، ئێمە حەوت مووچەمان لێ خوراوە بە ستەم لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا."

ووتەبێژی حکوومەت ئەوەشی خستەڕوو " جەنابی سەرۆکی وەزیران داوای کرد، لەمڕۆوە کاغەزێک ئامادە بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەبارەی یاسای نوێی بوودجەی فیدراڵی ."