پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : پێدەچێت ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوودا دەستوەردانی سەربازی لە ئێران بکات
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئەورووپی بڵاویکردەوە کە پێدەچێت دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ئێران ئەگەری هەبێت و بە وتەی یەکێک لەو بەرپرسانەش ڕەنگە ئەم کردەوەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕووبدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسێکی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، پێدەچێت دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەستوەردانی داوە، هەرچەندە هێشتا مەودا و کاتی ووردی ئەم کارە ڕوون نییە.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی قەتەر ڕایانگەیاند کە کەم کردنەوەی هێزەکانی بنکەی ئاسمانی ئەلعۆدەید کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، "لە بەرامبەر گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە" ئەنجام دراوە.
هەروەها سێ دیپلۆماتکار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، فەرمانی ڕۆیشتنیان بۆ هەندێک لە هێزەکانی جێگیرکراو لە بنکەکە دراوە، بەڵام بە پێچەوانەی ساڵی ڕابردووەوە، هیچ نیشانەیەک نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان - وەک گواستنەوە بۆ یاریگاکان یان مووڵەکانی بازرگانی.