پشتیوانی کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی ناوداری کورد لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە كوردستان و ئێران
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، کەیهان کەلهوڕ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، نووسیویەتی : "زیاتر لە چوار دەیەیە کە کەمانچەکەم بەسەر تەرمی ئازیزترین کەسەکانم دا گریاوە. ئەمڕۆ داوا لە هەموو مۆزیکزانەکان دەکەم پەیوەست بە هاواری خەڵکی ئێران ەوە بن".
لە درێژەدا ناوبراو نووسیویەتی : "ئەم بێ بەزەیی بوونە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو ئێران دژی هاووڵاتییان ڕەچاوی دەکات بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی ٢ هەزار کەس".