پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە بارەگای بارزانی یەوە
بارەگای بارزانی لە پەیامێک دا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک دەکات داواش لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات بە زووترین کات بە ھانای لێقەوماوان و زیان لێکەوتووانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایان دا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.
دەقی پەیامی بارەگای بارزانی.
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەداخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک سێ ھاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت و ھەروەھا ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
داواش لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین کە بە زووترین کات بە ھانای لێقەوماوان و زیانلێکەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایان دا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.
بارەگای بارزانی
٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥