پەیامی کورد ... کاردانەوەی یاریزانی کورد "پێشووی تۆپی پێی " بەرامبەر بە سەرکوتی خوێناوی خۆپیشاندەران لە ئێران
ووریا غەفووری، یاریزانی پێشووی تۆپی پێ و ڕاهێنەری یانەی ئیستقلال، کاردانەوەی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خوێناوی خۆپیشاندەران لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی دەقێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانییەکان نیشان دا.
ناوبراو لە ستۆرییەكەیدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی : دڵنیام ئەو گیانانەی كە بە ناڕەوا ستێندران، ناویان بۆ هەمیشە لە سەر ئەم خاکە دەدرەوشێتەوە.
هەروەها نووسیویەتی، دوعا دەکات کە “تاوانبارانی ئەم دۆخە نەمێنن و لەناو بچن”.