کەشناسی : دەستپێکی شەپۆلەکانی کەش و هەوا و ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی فراوان دەبێت

Dîroka Belavkirin :
کەشناسی : دەستپێکی شەپۆلەکانی کەش و هەوا و  ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی فراوان دەبێت
پەیامی کورد    ...   کەشناسی : دەستپێکی شەپۆلەکانی کەش و هەوا و  ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی فراوان دەبێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دابارین کە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، دووشەممە (12ی کانوونی دووەم): ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. لە کاتەکانی ئێوارەوە، بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینی دەکرێت تەم ومژێکی چڕ ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و سەنتەری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و مەودای بینین کەم بکاتەوە.

کەشناسی دەڵێ، ئەمڕۆ سێشەممە (13ی کانوونی دووەم): کاریگەری شەپۆلەکە فراوان دەبێت و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵ بەفربارین لە لوتکەی چیا بەرزەکان.

پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 بۆ 4 پلە دادەبەزن. هەروەها لە ناوچەکانی گەرمیان خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 30 کم/ک.