به‌ڕێوبه‌ری گشتی یاسایی له ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ : بڕینی مووچه و قوتی خه‌ڵك پێشێلكاری مافی مرۆڤه

پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌ری گشتی یاسایی له ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ : بڕینی مووچه و قوتی خه‌ڵك پێشێلكاری مافی مرۆڤه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی یاسایی له ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ "ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی نییه، به‌پێی یاسا و ده‌ستوور پێشێلكردنی مافی مرۆڤه، عێراق ده‌یه‌وێ سزای خه‌ڵك و حكوومه‌تی كوردستان بدات."
تاڤگه عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی یاسایی له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند "بابه‌تی نه‌ناردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، پێشێلكارییه‌كی به‌رچاوی مافی مرۆڤه، چوونكه هه‌ر كاتێك ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان پێشێل كران ئه‌وه بێگومان ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، یاسا بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس له‌ناو كۆمه‌ڵگه ده‌ركراوه، كه باسی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه دابینكردنی مافه‌كانی هاووڵاتییان و شایسته‌كانیانه، هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مافی گه‌رەنتی كردنی مووچه و شایسته‌كانیان كراوه. كاتێك حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندی بڕیاری دادگا و ده‌ستوور و یاسای بوودجه نییه له ناردنی مووچه و مافه داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وه پێشێل كردنێکی زەقی مافی مرۆڤه."
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت "ده‌ستوور دایكی یاساكانه، كاتێك بنه‌ماكانی ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت، واتا یاسا پێشێل کراوە، به‌پێی یاسا، نابێت بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵ به پرسه سیاسییه‌كان بكرێت، مووچه مافێكی سه‌ره‌تایی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانه، ڕاگرتنی مووچه تاوانێكی گه‌وره‌یه ده‌رحه‌ق به هاووڵاتییان ده‌كرێت."
تاڤگه عومه‌ر ڕوونی كرده‌وه "له‌ڕووی سایكۆلۆژیاوه نه‌ناردنی مووچه، ترس و دڵه‌ڕاوكێی بڵاوكردووەته‌وه له‌ناو هاووڵاتییان، ته‌نیا فه‌رمانبه‌ر بێبه‌ش نەكراوه، به‌ڵکوو بازرگان و كاسبكاران و هه‌موو هاووڵاتییانیش زه‌ره‌رمه‌ندن، بڕینی مووچه له‌م كاته کە ده‌چینه ناو جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، كارتێكی فشارە حكوومه‌تی عێراقه به‌كاری ده‌هێنێت، بڕیاری ڕاگرتنی مووچه، هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی نییه و تێكه‌ڵكێشی پرسی سیاسی كراوه، حكوومه‌تی فیدراڵ به ڕاگرتنی مووچه ده‌یه‌وێ سزای خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات."
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە




